PM:01:34:03/03/2026
896 جار خوێندراوەتەوە
خوێندنى باڵا دەڵێت، بڕیاری ئارەزومەندانەی هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە و لە ئەمساڵەوە نمرەی خوێندکاران و قوتابیانی پۆلی ١٢ لەسەر بنەمای هەر حەوت وانەکە دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی، لە نوسراوێکى فەرمیدا بۆ وەزارەتى پەروەردە، بڕیارى ئارەزومەندانەى هەژمارکردنی نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوەو نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر هەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى ١٢ لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.
وتیشی، ئەمڕۆ
بە نوسراوی ژمارە (٤٢٢٥) کە ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى
زانستى لەسەر ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە واژۆی کردووە، ئاماژەی داوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران
ژمارە ١٦٨ لە رێکەوتی ٧ــی ئەیلولی ٢٠٢٢ کە ناوڕۆکەکەی جەختدەکاتەوە لەسەر، هەڵوەشاندنەوەى
بڕیارى ئارەزومەندانەى هەژمارکردنی نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى.