PM:10:50:25/02/2026
5552 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ئەمشەو لە ناحیەی رزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک تەقەی کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون. دەشڵێت، هەردوو تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەیان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کاتژمێر هەشتی ئێوارە لەناحیەی رزگاری لەسەر کێشەیەکی کۆمەلایەتی کەسێک تەقەی کردوە و لەئەنجامدا بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس بە ناوەکانی ( زوهێر مستەفا و ( محەمەد یوسف).
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەست بە جێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە
شوێنی رووداوەکە هەردوو تۆمەتباری سەرەکیاندەسگیرکردووە دانیان بە تاوانەکەیان ناوە و لێکۆلينەوەش بەردەوامە.
لەلایەکی
دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی دەورووبەری هەولێر روونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاو
كردەوە و دەڵێت، "بەداخەوە ئەم ئێوارەیە لەئەنجامی شەڕێک لە نێوان دوو کەس
هاوڵاتییەک کوژراوە، لە راگەیاندەکان وا بڵاوبووەتەوە کە ئەم هاوڵاتییەی کە لەئەنجامی
شەڕەکەدا کوژراوە (پێشنوێژە)، بەڵام روونی دەكەینەوە، كە ئەو كەسە تەنیا هاوڵاتییەکی
ئاساییە و لەناو خەڵک بە مەلا ناسراوە و هیچ پەیوەندیەکی فەرمانبەری بە وەزارەتی ئەوقاف
و كاروباری ئایینییەوە نییە بۆ زانینی هەموو لایەک."