سەردێڕ:

شەنگال و کچەکانی دیسان لەبەرمەترسیدان!

AM:11:30:26/02/2026
384 جار خوێندراوەتەوە
ماردین ئەحمەد
+ -

پەرستگا سەرەکییە ئێزیدییەکان لە شنگال لەبەرمەترسین جارێکی تر.

پەرستگای شەرفەدین لە شەنگال لە کوردستان مەزارگەیەکی ئێزیدییە و تەمەنی ٨٠٠ ساڵە و زۆر پیرۆزە و تایبەتە بە شێخ شەرەفەدین، کە ناسراوە بە خۆڕاگر بۆ هێرشەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤. هەروەها پەرستگا سەرەکییەکانی شنگال بریتین لە چێڵ مێرا، مام ڕەشان، ٢٠١٩.

ئەمانە پیرۆزییەکانی ئەو خەڵکە و ناوچەکەن و بوونەتە هۆی دەوڵەمەندکردنی کولتووری کوردستان و هەرێمەکە.

هەندێک لەو جێگایانە بە یەکێک لە پیرۆزترین شوێنەکانی سەر زەوی دادەنرێن، ئەم پەرستگایانە هەندێکیان کە تەمەنی ٨٠٠ ساڵە و دەکەوێتە ناوچەی شەنگال، زۆرێک لەو ناوچانە گەمارۆدران لەلایەن داعش لە ساڵی ٢٠١٤، بەهۆی بەرگریکردن لەلایەن چەکدارە ناوخۆییەکانی ئێزیدییەوە پارێزران.

هەروەها بەشێکی ئەم ناوچانە کشتوکاڵ و مەزارگەیە لەلایەن داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ وێران کرا، بەڵام بە پشتیوانی سندوقی شوێنەوارە جیهانییەکان و دامەزراوەکان ئاوەدان کرانەوە دیسان.

خۆشبەختانە پەرستگای شێخ مەند دەکەوێتە گوندی گێدەڵە، ساڵی ٢٠١٩ دوای خاپوورکردنی، ئەم پەرستگایە بەتەواوی ئاوەدانکرایەوە و کرایەوە جارێکی تر.

ئێستا ئەرکی هەمووانە بەیەک دەنگ پارێزگاری لەم پیرۆزییانەی ئەو ناوچەیە بکرێت، ڕێگە نەدرێت جارێکی تر خەڵکی ناوچەکە تووشی هیچ تەنگ و چەڵەمە و جینۆسایدێکی تر ببنەوە، ئەوان هێشتا زامیان ساڕێژ نەبووە.

بەتایبەت کچانی ئێزیدی تووشی کڕین و فرۆشتن و دەستدرێژی ببنەوە.

لە ئێستادا جارێکی تر دوژمن چاوی بڕیوەتەوە شنگال بۆ گۆڕینی جوگرافیا و بایۆگرافی ناوچەکە و ئەمەش سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ هەرێم و ناوچەکە.

پلانەکان هیچی کەمتر نابێت لە پلانەکانی کەرکووک و خانەقین، بۆیە ئەرکی هەر تاکێکی نیشتمانە پاراستن و هاودەنگبوون و بەرگریکردن لە هەر بستە خاکێکی نیشتمان.

گەلەری