سەردێڕ:

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا

PM:05:32:01/03/2026

512 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، بڕیاربوو لە دانیشتنەکەدا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ بکرێت و دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان بدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێ زانیارییەکان دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو کاتژمێر نۆی ئەمشەو بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە بڕیاربوو، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پەرلەمانتاران گفتوگۆ لەسەر "ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەکە" بکەن، ئەوەش لەبەر رۆشنایی ئەو گرژی و پێشهاتانەی کە رووی لە ناوچەکە کردووە.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو، بۆ پرۆسەی دەنگدان لەسەر دیاریکردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ تەواوکردنی پەیکەری یاسایی و چاودێریی پەرلەمان.

هاوکات لە بڕگەی سێیەمدا، دەرگا بۆ گفتوگۆی گشتی واڵا دەکرێت بۆ خستنەڕووی بابەتە جیاوازەکان.













گەلەری