سەردێڕ:

بازرگانیی هەرێم لەبارەی کەمبوونەوەی کاڵا دڵنیایی دەدات

PM:03:29:05/03/2026

688 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، کاڵایەکی زۆر لە کۆگاکانی کەرتی گشتی و تایبەتدا هەیە و دڵنیایی دەدەن بە هاوڵاتیان کە مەترسیان لەسەر کەمبوونەوەی کاڵا نەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێم وتی، داوا ده‌كات هاوڵاتیان کاڵای زیادە نەکڕن و كۆگا و گه‌نجینه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت پڕ خۆراكن و ته‌نانه‌ت ترسیان هه‌یه‌ كه‌لوپه‌له‌كان به‌سه‌ربچن.

وتیشی، ئەگەر تا شەش مانگی دیكەش كاڵا نەیەتە كۆگاكانیانەوە، مەترسی نەمانی پێداویستی رۆژانەیان نییە، لە چەند رۆژی داهاتوودا كاڵای دیكەش دەگەنە گەنجینەكانیان.

باسی لەوەشکرد، داخستنی سنووری هەرێمی كوردستان و ئێران كاتییە، پاش بەئاساییبوونەوەی دۆخەكە سنوورەكان دەكرێنەوە.













گەلەری