سەردێڕ:

ترەمپ هۆشداری دەداتە ئەو کەسەی دەیەوێت سەرکردایەتی ئێران بکات

AM:09:02:05/03/2026

768 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە و تەواوی توانا ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەیان لەناوبردووە، هۆشداریش دەداتە هەر کەسێک کە هەوڵی جێگرتنەوەی دەسەڵات بدات و سەرکردایەتی ئێران بکات؛ کۆتاییەکەی مردن دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، لە هێرشيکانیان بۆ سەر ئێران پێشکەوتنێکی بەرچاویان هەیە و باسی لەوەشکرد، موشەک و سەکۆ موشەکییەکانی ئێران بە خێرای لەناودەچن و هەر کەسێکیش بیەوێت سەرکردایەتی ئێران بکات کۆتاییەکەی مردن دەبێت.

وتیشی، هێرشەکانی سەر ئێران تەنها لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانی بووە و ئێران تەنها دوو هەفتەی مابوو بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئەوان رێگرییان لێکردووە.

ترەمپ وەک پاساوێک بۆ هێرشەکانی سەر ئێران وتی، "کاتێک شێتەکان دەبنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی کارەسات روودەدات و پێویستە توانا ئەتۆمییەکانیان لەناو ببردرێت".













گەلەری