PM:07:52:04/03/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بە تەواوی پچڕا و وەزارەتی کارەبای عێراقیش دەڵێت، بەهۆی فشار و کێشەی هونەرییەوە بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦،وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کوژانەوەی کارەبای عێراق بەهۆی فشار و کێشەی هونەرییەوە بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات سەرجەم
هێڵەکانی فریاکەوتن لەکار کەوتوون، کە کارەبا بۆ نەخۆشخانە و بنکە سەربازییەکان و
دام و دەزگا حکومییەکان دابین دەکات.
لەلایەکی دیکەوە،
سەنتەری کۆنترۆڵکردنی کارەبای بەسرە ڕایگەیاندووە، "لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا
کێشەیەکی کارەبایەکی تەکنیکی هەبووە کە کاریگەری لەسەر تۆڕەکە دروستکردووە".