سەردێڕ:

سکرتێری کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر داوا لە خێرخوازان دەکات بەهانایانەوە بچن

PM:04:40:24/02/2026

456 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە پێنج مانگە کەمئەندامانی سەنگەر تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و سکرتێری کۆمەڵەی کەمئەندامانیش دەڵێت، لە سایەی دەسەڵاتی بێ چاو و بێ گوێ، کەمئەندامانی سەنگەر خەریکە لە برسا دەمرن، داواش لە خێرخوازان دەکات بێن بەهانایانەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، فوئاد عبابکر، سکرتێری کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر لە نوسراوێکدا داوا لە سەرمایەداران و خێرخوازان دەکات بێن بە هانای کەمئەندامانی سەنگەرەوە کە زیاتر لە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

دەشڵێت، لە سایەی دەسەڵاتی بێ چاو و بێ گوێ، ٨٠٠ کەمئەندامی سەنگەر کە لە پێناو ئازادی ئەمڕۆ خوێن و جەستەیان بەخشیوە و زیاتر لە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

هاوکات داوا لە خێرخوازان دەکات پشتیوانی لەو کەم ئەندامانەی سەنگەر بکەن بۆ ئەوەی بۆ جەژنی ڕەمەزان بتوانن کیلۆیەک گۆشت بۆ خێزانەکانیان و شیر بۆ منداڵەکانیان بکڕن.













گەلەری