PM:03:50:24/02/2026
4904 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی حكومەتی عیراق داوای ١١٧ ملیار قەرزی پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییانی لە هەرێم كرد، بریکارێک دەڵێت، بڕیاردرا بۆ دانەوەی ئەو قەرزە، مانگانە پارە لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، كە یەكێكە لە بریكارەكانی خۆراك وتی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراكەوە ئاگاداركراونەتەوە كە بۆ لەمەودوا بۆ هەر سەر خێزانێك بڕی ٧٥٠ دینار لە هاوڵاتییان وەربگرن لە بەرامبەر دابەشكردنی بەشەخۆراكی هەر مانگێك.
وتیشی، لەبەرئەوەی لە ٧٥٠ دینارە
تەنها ٥٠ دینار بۆ بریكارەكانی خۆراك دانراوە، بۆیە داوایان كردووە پارەكە لە ٧٥٠
دینارەوە زیاد بكرێت بۆ هەزار دینار بۆ هەركەسێك و داواكەشیان قبوڵكراوە، واتا
هەزار دینار بۆ هەركەسێك وەردەگرن. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بە بریكارەكانی
ئاردیش راگەیەنراوە بۆ لەمەودوا بۆ هەركەسێك بڕی ٢٥٠ دینار وەربگرن لە كاتێكدا
پێشتر هیچ بڕەپارەیەك وەرنەدەگیرا.