سەردێڕ:

ئەردۆغان لەبارەی راپۆرتی کۆمسیۆنی ئاشتی پەرلەمانی تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە

PM:03:57:25/02/2026

856 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، پرۆسەی ئاشتی بەردەوام دەبێت و داوایشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد، بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە پشتیوانی لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی کۆمیسیۆن بکەن بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتارێکدا سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو ئاماژەی بەوە کرد، راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا دەبێتە بنەما و نەخشەرێگای سەرەکی بۆ بەڕێوەچوونی ئەم قۆناخە.

دەشڵێت، باوەڕی تەواویان بە بنەمای برایەتی لەنێوان پێکهاتەکاندا هەیە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.













گەلەری