سەردێڕ:

پەیامێکی بەپەلە لە پارێزگاری سلێمانییەوە لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمشەو

PM:11:15:03/03/2026

1304 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی بۆردومانکراوی گەڕەکی بەرانان مەکەن و رێگە بۆ تیمە فریاگوزارییەکان بکەنەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، داوا لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەین، لە پێناوی پارێزراوی و سەلامەتیی خۆیان و رێگەنەگرتن لە تیمە فریاگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی بۆردومانکراوی گەڕەکی بەرانان نەکەن.

پارێزگاری سلێمانی دووپاتی کردووەتەوە، داواکارن لە هاوڵاتییان بەدەرەوە نەبن و ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، ئەو رێگایانە بەکار نەهێنن.













گەلەری