سەردێڕ:

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی

PM:01:47:04/03/2026

1288 جار خوێندراوەتەوە

شاندی باڵای نەوەی نوێ و یەکێتی بە سەرۆکایەتیی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆتاییهات. کۆبوونەوەکە دوای رێککەوتنی هەردوو لایەنەکە دێت بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، هاوکات لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی، باسی دۆخی ئەمنیی ئێستا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و رێکەوتنی نێوان هەردوولایان کرد.

١٧ـی مانگی رابردووش بافڵ تاڵەبانی و شاندی یەکێتی سەردانی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێیان کرد و رایانگەیاند، گەیشتونەتە رێککەوتنێک لەنێوان هەردوولا بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی سیاسی و دواتر بە پاکێجێک رەشنوسی رێککەوتنەکەیان نوسیەوە، کە بەشێکی گرنگی رێککەوتنەکە باس لە هەرزاکردنی نرخی کارەبا و یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە بوو.













گەلەری