سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق چەند بژاردەیەک بۆ دابینکردنی مووچە تاوتوێ دەکات

AM:10:31:24/02/2026

1204 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی سەباح وتی، پەرلەمانی عێراق چەند بژاردەیەک تاوتوێ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی و دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، رۆژنامەی سەباحی عێراقی وتی، پەرلەمانی عێراق چەند بژاردەیەک تاوتوێ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی و دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان لەوانەش پەسەندکردنی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.

مورتەزا عەبوود ئیبراهیمی، پەرلەمانتارێکی پەرلەمان عێراق بە رۆژنامەکەی وتووە، یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ دابینکردنی کەرەستە خۆراکییە بنەڕەتییەکان و پاڵپشتیکردنی کارتی خۆراک و دەستەبەرکردنی بەردەوامبوونی پێدانی مووچە و خەرجییە پێویستەکان.













گەلەری