سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی دەروازە سنووریەکانی ئێران

PM:01:09:03/03/2026

380 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، جگە لە دەروازەی سنووری باشماخ، ئێران تەواوی دەروازە سنووریەکانی بەرووی بازرگانی راگرتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئێران تەواوی دەروازەکانی بەڕووی بازرگانی راگرتووە، تەنها دەروازەی باشماخ هەیە کە ئەمڕۆ ٪٥٠ جموجۆڵە بازرگانییەکانی کەمیکردووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی شەممە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی دەستپێکرد بۆ سەر ئێران و ئەمڕۆ هێرشەکان پێی نایە رۆژی چوارەمەوە، لە ئێستاشدا جموجۆڵە بازرگانییەکان لە دەروازەکان راگیراوە و تاکە دەروازە کە بازرگانی تێدا بکرێت، دەروازەی باشماخە کە ئەویش بە رێژەیەکی بەرچاو جموجوڵەکانی کەمیکردووە.













گەلەری