AM:09:56:24/02/2026
972 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ تەواوی فەرمانگە حکومییەکان شێوازی ئەنجامدانی مامەڵەکانیان لە کاشەوە دەگۆڕن بۆ ئەلیکترۆنی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەلا فەهد، ئەندامی تیمی راگەیاندنی بانکی ناوەندی بە رۆژنامەی سەباحی وتووە، پلانەکە بریتی دەبێت لە فراوانکردنی دەروازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM).
دەشڵێن، ستراتیژیەتەکە ئامانجی تێکەڵکردنی هەموو چینەکانی
کۆمەڵگەیە، بە ناوچە دوورەدەستەکانیشەوە، لەناو سیستەمی دارایی فەرمیدا و
کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەختینەی کاش، بەجۆرێک کە شەفافیەت بەهێز بکات و سنوورێک
بۆ گەندەڵی دارایی دابنێت.