PM:03:35:02/03/2026
648 جار خوێندراوەتەوە
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی گرتووەتەوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە بوو دواتر هاتووەتە ناو سەنتەری شاری سلێمانی و سەرمایرکی بەهێزی لەگەڵ دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، شەپۆلێکی بەفربارین شاری سلێمانی گرتەوە و پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسیش وتی، ئەم شەپۆلی بەفربارینە سەرمایەکی بەهێزی لەگەڵ دەبێت و ئەم هەفتەیە شەپۆلە سەرماکە بەردەوام دەبێت.
وتیشی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن خۆیان بپارێزن و سەرماکە، سەرمایەکی بەهێز
دەبێت، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی سەرماکە تا ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت.