سەردێڕ:

تەرمی گەنجێکی سلێمانی لە رووبارێکی نزیک زاخۆ دۆزرایەوە

PM:05:24:04/03/2026

932 جار خوێندراوەتەوە

تەرمی گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لەناو رووباری خابوور لە سنووری زاخۆ دۆزرایەوە و تا ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی نەزانراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە ئێن ئاڕ تی وت، "تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانییە لە ناو رووباری خابوور لە نزیک گوندی چەمشکۆ دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گواستنی تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی زاخۆ، دەرکەوتووە کە هیچ ئاسەوارێکی برین، لێدان یان ئەشکەنجەدان بە جەستەی گەنجەکەوە نەبووە.

وتیشی، هێشتا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە نەزانراوە، بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تیمی بەڵگەی تاوان سەرقاڵی پشکنینی وردن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی پشت ئەو رووداوە.













گەلەری