سەردێڕ:

عەلی لاریجانی دوای خامنەیی دەسەڵاتی دەکەوێتە دەست؟

PM:01:47:02/03/2026

804 جار خوێندراوەتەوە

عەلی لاریجانی یەکێکە لە سیاسەتمەدارە باڵاکانی ئێران، ناسراوە بەوەی زیرەک و نێوەندگیرە، بەڵکو کەسێکە کە هەمیشە هەوڵی هاوسەنگی و ئارامکردنەوەی قەیرانی داوە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە هاوسەنگی نێوان دەسەڵاتەکان و رێککەوتنی نێودەوڵەتی و پاراستنی سیستەم هەروەها خامنەیی پشتگیرییەکی باشی کردووە.


عەلی لاریجانی کێیە؟ عەلی لاریجانی لە ساڵی ١٩٥٧ لە نەجەف لەدایکبووە لە خێزانێکی ئایینی و دەسەڵاتدار گەورە بووە و خوێندنی لە فەلسەفە و فقه هەبووە، لە زانکۆی تاران خوێندنی تەواو کردووە.

لاریجانی چۆن چووە ناو دەسەڵات؟

باوکی لاریجانی (میرزا هاشم) مەرجەعێکی ناسراوی شیعە بوو، کە ئەمە رێگای چوونە ناو سیستەمی دەسەڵاتی بۆ ئاسان کرد.

کارنامەی سیاسی عەلی لاریجانی:

-سەرۆکی پەرلەمانی ئێران (مەجلیسی شورای ئیسلامی) بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ – ٢٠٢٠، هەوڵی هاوسەنگی نێوان دەسەڵاتەکانی دەدا، رێگری لە تووندڕەوی یاسایی دەکرد و لەگەڵ حکومەتی حسێن رۆحانی هاوکاری نزیکی هەبوو.

-سەرۆکی رێکخراوی راگەیاندنینیشتیمانی IRIBبوو لە ساڵی ١٩٩٤ - ٢٠٠٤ کە لەم قۆناغەدا راگەیاندن لە ژێر کۆنترۆڵی سیستەم بوو، هەروەها ئەزموونی بەڕێوەبردنی ناوەندێکی گەورەی دەوڵەتی وەرگرت، راگەیاندنی نەتەوەیی و فەرمی رێکدەخست.

-سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ - ٢٠٠٧

پێگەی دپلۆماسی و ئەمنی چی بووە؟

- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بوو.

- لە گفتوگۆکانی پرۆگرامە ئۆتۆمیدا ڕۆڵی هەبوو.

- باوەڕی بە ڕێککەوتن و گفتوگۆ هەیە، نە تێکچوون.

ئایدۆلۆژیای چۆن بووە؟

لاریجانی کۆنە ئوسوڵگێڕی نێوەندگیر بووە، دژ بە تووندڕەوی و گۆڕانکاری بنچینەی بوو، ئامانجی (پاراستنی سیستەم و کەمکردنەوەی فشار و رێککەوتنی نێودەوڵەتی) بوو.

پەیوەندی خێزانی لاریجانی لەگەڵ دەسەڵات چی بووە؟

خێزانی لاریجانی یەکێکن لە خێزانە دەسەڵاتدارەکانی ئێران، (سادق لاریجانی برای، سەرۆکی پێشووی دادگا) بوو، محەمەد لاریجانی برایەکی دیکەی، دیپلۆماتکار بووە) ئەمە مانای ئەوەیە عەلی لاریجانی بەشێکە لە سیستەمە، نە لە دژێتی نە لە دەرەوەیەتی.

ئایا عەلی لاریجانی گونجاوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی خامنەیی؟

رێبەری ئێران پێویستی بە فقهی باڵا و پشتیوانی توندی ئەمنی هەیە بەڵام لاریجانی فقهی سیاسی نییە و نەرمی زیاترە لە پێویست، لاریجانی راوێژکاری سەرەکی خامنەیی بوو و دەسەڵاتی تەواوی هەیە و لە دوای خامنی گرنگترین کەسایەتی ئێرانە ئەوەش بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی خامنەیی پێیدابوو، هەر قەیرانێک درووست ببێت لاریجانی نێوەندگیری دەکات،

کەواتە عەلی لاریجانی سیاسەتمەدارێکی دیپلۆماتکارە، نە گۆڕانکاری گەورە دەکات نە تووندڕەوە.













گەلەری