PM:10:42:25/02/2026
440 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی دەربەندیخان دەڵێت، ئەمشەو لە کاتژمێر ١١ـی شەو بۆ دووی بەرەبەیان تونێلی دەربەندیخان بەمەبەستی پاککردنەوە دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، قائیمقامیەتی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی وت، ئاگاداری تەواوی شوفێران و هاوڵاتییان سنوورەکەیان دەکەنەوە، لە ئەمشەوە کاتژمێر ١١ تاوەکو کاتژمێر دووی بەرەبەیانی تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.
داخستنی تونێلەکە،
وەک قائیمقامیەت روونیکردووەتەوە، بەمەبەستی پاکردنەوەی ناوەوەی تونێلەکە، بۆیە
داواکاری بە شۆفێر و هاوڵاتییان دەدات، رێگەکانی دیکە بەکاربهێنرێت بۆ هاتووچۆکردن
لەو ماوەیەدا.
چێنەر ئەحمەد - دەربەندیخان