PM:09:28:24/02/2026
1496 جار خوێندراوەتەوە
لەلایەن تیمەکانی کارەبای سلێمانییەوە لە ناو بازاڕی دارەسووتاوەکە کارەبای چەند دوکانێک بڕدرا و چەند شوێنێکی دیکەش ئاگادار کرانەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، تیمەکانی کارەبای سلێمانی، لە گەڕان و پشکنینێک لەناو بازاڕی دارەسووتاوەکە، چەند سەرپێچییەکی سەر تۆڕەکانی کارەبایان دۆزیوەتەوە، هەر لەبەر ئەوەش، کارەباکەیانیان بڕیوە و پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کردوون.
ئاماژە
بەوەشکراوە، تیمەکانی کارەبای سلێمانی چەند شوێنێکی دیکەشیان ئاگادار کردووەتەوە
کە پێوەرەکانیان کێشەیان هەبووە.