PM:02:18:04/03/2026
820 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی فڕۆکەوانیی عێراق دەڵێت، وادەی داخستی ئاسمانی عێراق بۆ ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە، بەگوێرەی پێشهاتەکان دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە و لە هەر نوێکارییەک راگەیەندراویان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەستەی فڕۆکەوانیی عێراق وتی، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی تەواوی ئەو فڕۆکانەی دێن، دەچن بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە. دەشڵێت، داخستنەکە لە کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆوە دەستپێدەکات و بەکاتی جیهانیش کاتژمێر ٩ دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆی رۆژی شەممە، وەک رێکارێکی خۆپارێزیی کاتی.
وتیشی، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوام بۆ دۆخی ئەمنی
و پەرەسەندنە ناوچەییەکان دراوە، بەو مەرجەی بەگوێرەی پێشهاتەکان دووبارە
هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە دواتر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و
لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر نوێکارییەک ئاگادار دەکرێنەوە.