سەردێڕ:

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم راگرت

AM:11:31:02/03/2026

420 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن بەرهەمهێنانی نەوتی بە شێوەیەکی کاتی لە کێڵگەی نەوتی شێخان لە هەرێمی کوردستان راگرت و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن وتی، بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەی نەوتی شێخان راگرت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندی کۆمپانیاکە.

وتیشی، راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت تەنها رێوشوێنی خۆپاراستنە ئەرە نا بەهۆی بارئدۆخی ئەم دواییەی ناوچەکەوە هیچ زیانێک بەر کێڵگەکە و سامانەکانی نەکەوتووە.

هاوکات، رۆژی شەممەش کۆمپانیای سانەغاز رایگەیاندبوو کە بەرهەمهێنانی گازیان لە کێڵگەی کۆرمۆر راگرتووە بۆ خۆپاراستن.















گەلەری