سەردێڕ:

لە سنووری کەرکوک چەند مووشەکێک کەوتنەخوارەوە

PM:08:47:02/03/2026

644 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا چەند مووشەک و درۆنێک لە سنووری ناحیەی تازە، گوندی بەشیر و دەوروبەری بارەگای لیوای ١٦ـی گروپە چەکدارەکانی عێراق کەوتوونە خوارەوە. پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، دیارنییە مووشەکە یان پاشماوەی مووشەک و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک هەواڵەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە و وتی، ئەو تەنە نامۆیانەی کەوتوونەتەخوارەوە دیارنییە مووشەکبوون یاخود پاشمەوەی مووشک و هێشتا زیانەکانی دیارنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە سنووری نێوان ناحیەی تازە و بەشیری سنووری کەرکوک بووە لە دەوروبەری بارەگای لیوای ١٧ـی گروپە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.












گەلەری