AM:08:32:02/03/2026
508 جار خوێندراوەتەوە
عەلی لاریجانی دەڵێت، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نادەن و گەلی ئێران تەنیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی هەڵسوکەوت دەکات و هێزە چەکدارەکانیان دەستپێشخەری هیچ هێرشێک نەبوون، ئەوە لایەنی بەرامبەرە ناوچەکەی بەرەو ناسەقامگیری بردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و راوێژکاری پێشووی خامنەی وتی، بە ئامانجگرتنی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە و ئەم هێرشە لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت، لایەنی ئەنجامدەر بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم کارە و دەرەنجامەکانی لە ئەستۆ دەگرن.
وتیشی، ترەمپ
دروشمی ئەمریکا یەکەمی گۆڕیوە بۆ ئیسرائیل یەکەم، هەروەها ترەمپ سەربازە
ئەمریکییەکانی کردووەتە قوربانی هەژموونی ئیسرائیل و بەهۆی خواستەکانی ئیسرائیلەوە
ناوچەکەی بەرەو ئاژاوەگێڕی بردووە.
هاوکات عەباس
عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتی، تیرۆرکردنی رێبەری باڵای ئێران پێشێلکردنی
ئاشکرای نۆرم و یاسا نێودەوڵەتییەکانە و لێکەوتەی زۆر قورسی دەبێت.
ئەمەش دوای
ئەوە دێت، بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیانکردە سەر
ئێران و چەندین شوێن و شاری ئەم وڵاتە و بۆردومان کران، رێبەری یەکەمی ئێران و
چەندین بەرپرسی دیکە کوژران و تا ئێستاش زیانە گیانی و ماددییەکان دیارنییە.