AM:09:34:02/03/2026
740 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، جارێکی تر ر بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشێنران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، کەمێک پێش ئێستا بە ژمارەیەک درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کونسوڵخانەی ئەمریکا، سەرجەم درۆنەکان لەڕێگەی سیستمی دژە موشەکەوە تێکشکێنران.
ئەمە لە کاتێکدایە
شەوی رابردوو چەند جارێک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانە و شوێنی مانەوەی هێزەکانی
ئەمریکا، پاشماوەی درۆنەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانە دەکەوتنە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە.