سەردێڕ:

نرخی زێر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:04:42:02/03/2026

796 جار خوێندراوەتەوە

جەنگ بازاڕی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و هەر ئۆنسەیەک بۆ پێنج هەزار و ٣٩٦ دۆلار بەرزبووەوە، هەر مسقاڵێک زیاتر لە ٢٠ هەزار دیناری چووەسەر و مسقاڵێکی عەیار ١٨ـەش ملیۆنێک دیناری تێپەڕاند.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە پێنج هەزار و ٣٩٦ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش لەسەر ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٢ـش بە ملیۆنێک و ٢٣٥ هەزار دینار لە بازاڕەکانی کوردستان مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە ملیۆنێک و ٢١٠ هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراوە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و ٢٣٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٨٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ملیۆنێک و ١٠ هەزار دینارە.













گەلەری