سەردێڕ:

بڕیارێکی گرنگ لەبارەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان دەرکرا

PM:06:13:26/02/2026

1588 جار خوێندراوەتەوە

دوای ساڵانێک لە کێشەی یاسایی، کشتوکاڵی کەرکوک دەڵێت، سەرجەم ئەو گرێبەستە کشتوکاڵیانەی کە بۆ عەرەبی هاوردە لەسەر زەوییە رەسەنەکانی کورد و تورکمان کرابوون هەڵوەشێندرانەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەرجەم ئەو گرێبەستە کشتوکاڵیانەی بۆ عەرەبی هاوردە لەسەر زەوییە رەسەنەکانی کورد و تورکمان کرابوون هەڵوەشێندرانەوە و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامانجیش لەم کارە سڕینەوەی شوێنەوارەکانی گۆڕینی دیمۆگرافییە لە ناوچەکەدا.

بڕیارەکە پاڵپشتە بە بڕیاری ژمارە ٢٩ـی حکومەتی عێراق و تێیدا جەختکراوەتەوە کە پێویستە هۆبە کشتوکاڵییەکان بێ دواکەوتن بڕیارەکە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات، ئەم رێکارە یاساییە، وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە مەلەفی زەویوزار و قەرەبووکردنەوەی خاوەنە رەسەنەکان هەژمار دەکرێت.













گەلەری