AM:09:36:25/02/2026
652 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، حکومەتی کاتی دیمەشق و هەسەدە تەرم و زیندانیان ئاڵوگۆڕ کردووە و ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کۆبانی، ٦٦ دەستگیرکراوی لە زیندانی ناوەندیی شارەکە ئازاد کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، حکومەتی کاتی دیمەشق تەرمی ئەو شەڕڤانانەی رادەستی هەسەدە کردووەتەوە کە لە هێرشەکانی ئەم دوایانانەی چەکدارانی دیمەشقدا کوژراون و دەشڵێت، ژمارەی تەرمەکان ١٢ شەرڤانە.
هاوکات، ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کۆبانی وتی، ٦٦ دەستگیرکراویان لە زیندانی ناوەندیی شارەکە ئازاد کردووە.
دەشڵێت، ئەم هەنگاوەش وەک بەرەوپێشچوونلە رێککەوتنەکەی ٢٩ـی کانونی
دووەم لە نێوان حکومەتی کاتی دیمەشق و هەسەدە دەبینرێت.