PM:09:24:28/02/2026
488 جار خوێندراوەتەوە
پارچەیەك مووشەك لە گەڕەكی منارەی چۆلی هەولێر بەر ماڵێك كەوت و بەپێی زانیارییەکان جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، رووداوەكە نزیكەی کاتژمێرێک لەمەوبەر بووە، پاشماوەی مووشەكێك بەر ماڵێك كەوتووە و ئاگر لە ماڵەكە بەربووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
دەشڵێت، تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە.