سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:12:48:05/03/2026

620 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەمڕۆش، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٧٥ دۆلار و ٩٧ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شرۆڤەکاران دەڵێن، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها داخستنی گەرووی هورمز یەکێکی ترە لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کە ئەم گەرووە نزیکەی ٪٢٠ـی نەوتی جیهانی پێدەگوازرێتەوە.













گەلەری