سەردێڕ:

دژی نەبوونی کار بۆ دووەم رۆژ؛ ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری سنووری راپەرین گردبوونەوە

PM:03:31:25/02/2026

664 جار خوێندراوەتەوە

دژی نەبوونی کار، بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری سنووری راپەرین گردبوونەوە و دەڵێن، چوار بۆ پێنج دەفتەر دۆلاریان بە بارهەڵگر داوە و ئێستا کاریان دەستناکەوێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری سنووری راپەڕین دژی نەبوونی کار گردبوونەوە و وتیان، ماوەی دوو مانگە ئەو کێشەیەیان هەیە و لە ماوەکانی رابردوودا بڕیاربوو کاری شۆفێرەکان رێکبخرێتەوە بەڵام بڕیارەکە جێبەجێنەکرا و کێشەکانیان چارەسەر نەبووە.

وتیشیان، کێشەیان ئەوەیە ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە بە نرخێکی کەم بەرهەمەکان دەبەن و ئەوەش وایکردووە کە هیچ ئیشێک بۆ ئەوان نەمێنێت.













گەلەری