PM:07:37:01/03/2026
488 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پلانێکی بەپەلەیان هەیە کە تایبەتە بە كەرتی نەوت و پرۆسەكانی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی خاو و غاز و بەرهەمە نەوتییەكان، لەبەر رۆشنایی پەرەسەندنە ئەمنییەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی بەپەلەی وەزارەتی نەوت و دڵنیاییدا لە دابینكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا و بەكارهێنانی ناوخۆیی.
ئەم کۆبوونەوەش دوای ئەوەدێت، بەهۆی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران،
هەناردەی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە كێشەی بۆ دروستبووە.