PM:12:16:28/02/2026
744 جار خوێندراوەتەوە
دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٦ هەزار دینار.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە بازاڕەکانی ئالوگۆڕی دراو لە عێراق و هەرێم بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٥٦ هەزار و ٣٠٠ دینار.
ئەوەش دوای
ئەوەی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد. سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانیش
دەڵێن، هێرشەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا دەکرێن.
ئیزرائیل کاتس،
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، "هێرشی پێشوەختەمان
لە دژی ئێران دەست پێکردووە و ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیمان کردووەتە سەر تارانی پایتەختی
ئەو وڵاتە."