PM:01:46:05/03/2026
552 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەرێم، لە ساڵیادی ٣٥ ساڵەی راپەڕین دەڵێت ، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەرەکیی ئارامی و ئاشتی دەبێت و نابێته بەشێک لە هیچ ململانێ و پەرەسەندنێکی سەربازی کە زیان بە ژیان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان بگەیەنێت، وتیشی، بۆ ئەوە پێویستیان بە یەکڕیزی و تەبایی هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم وتی، بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی کوردستانییان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکات، راپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی گەلی کوردستان بوو له رەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری و هەنگاونان بەرەو ئازادی و سەرفرازی.
وتیشی،
ئەم یادە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیاردا تێدهپەڕێت،
پەرەسەندنی گرژییەکان و لێکەوتە نەرێنییەکانی ململانێکان، بەرپرسیاريهتییەکی
گەورە دەخەنە سەر شانی هەمووان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هیوادارە
ئەم یادە هاندەریان بێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و قووڵکردنەوەی کولتووری
پێکەوەژیان و لێبوردەیی. وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان ئەوەیە کە پێکەوە و دەست لەناو
دەست؛ کار بکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی
داهاتوو.