سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: رێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی واقعی نییە

PM:08:01:25/02/2026

876 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراكسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا زۆر کەمتەرخەمە. دەشڵێت، رێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی واقعی نییە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو چۆن لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە دەنێرێت دەبێت ١٢٠ ملیارەکەش بنێرێت تا مووچەی مانگی دوو زیاتر دوانەکەوێت.

دەشڵێت، بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەبێت بە ٤٠ رۆژ و ٤٥ رۆژ و لە کۆتایی ساڵدا دوو مانگ بفەوتێت.

هاوکات ئەوەشیان وت، تیمی پارێزەرانی یەكگرتوو جارێكی دیكە لە دادگای تەنفیز داوایەكی فەرمیان تۆماركرد بۆ گێڕانەوەی موچەی فەرمانبەران.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مستەفا عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، رێككەوتنی نێوان نەوەی نوێی و یەكێتی پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە و شتێکی واقعی نییە.













گەلەری