دەستەى هێزهكانی حەشدى شەعبى له عێراق پشتڕاستى کردەوە لە ناوچەیەکى بابل هێرشى ئاسمانیان کراوەتەسەر و لە ئەنجامدا دوو چەکداریان کوژراون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەی جەرف نەسڕ رووبەڕووی چەند هێرشێکی ئاسمانی بووەتەوە.
دەشڵێت، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، دوو چەکدار گیانیان لەدەستداوە
و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێکیان قورسه.
وتیشی، ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە رێکارەکان
کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی رووداوەکە و هەڵسەنگاندنی زیانەکان.