سەردێڕ:

بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم كەمكرایەوە؛ كارەبای چەند گەڕەكێك بڕا

PM:03:16:28/02/2026

904 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا، كەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی غازیان راگەیاند، كە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیش، كارەبای ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی هەرێم بڕاوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەکەدا روویداوە و لەبەر پاراستنی گیانی کارمەندانی کێڵگەی کۆرمۆر، کۆمپانیای داناگاز هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگرت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەو هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی دوو هەزار و ٥٠٠ بۆ سێ هەزار مێگاوات کەم دەبێتەوە.

روونیان کردووەتەوە، وەزارەتی کارەبا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، هەوڵ دەدات کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر هاوبەشانی کەم بکاتەوە.













گەلەری