سەردێڕ:

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سلێمانی هاتەدەنگ

AM:12:08:04/03/2026

1932 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "ئەمشەو بە درۆن گردی ریعایە لە ناوەندی شاری سلێمانی کرایە ئامانج، کە بە گردی یو ئێن ناسراوە و هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە".


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی هێرشی درۆنییەوە گردی ریعایە کە ناسراوە بە گردی UN لە سلێمانی کرایە ئامانج.
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، دەستبەجێ تیمەکانییان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵێنەوەکان دەستیپێکرد، لەئەنجامدا دەرکەوت کەهێرشی درۆنی بووە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لێکۆڵێنەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.












گەلەری