سەردێڕ:

سوپای ئێران لەبارەی هەڵدانی مووشەک بۆ تورکیا روونکردنەوە دەدات

AM:09:23:05/03/2026

712 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئێران دەڵێت، رەتیدەکەنەوە هیچ مووشەکێکیان ئاراستەی تورکیا کردبێت، جەختیان لەوە کردەوە کە رێز لە سەروەری ئەو وڵاتە دەگرن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای ئێران وتیان، ئەوە رەتدەکەنەوە کە هیچ مووشەکێکیان بۆ خاکی تورکیا ئاڕاستە کردبێت و تورکیا وڵاتێکی دۆست و دراوسێیانە، جەختیش لە رێزی خۆیان دەکەنەوە بۆ سەروەری ئەو وڵاتە.

ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری تورکیا دوێنێ رایگەیاند، کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، رێگری لە مووشەکێک کردووە کە ئاراستەی ئاسمانی تورکیا کراوە و پشتراستی کردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.













گەلەری