سەردێڕ:

ئێران بە فەرمی مردنی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و ٤٠ رۆژ ماتەمینی راگەیاند

AM:05:00:01/03/2026

1144 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران مردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی پشتڕاستکردەوە و حکومەتی ئێران ٤٠ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، حکومەتی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی و چل ڕۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارس نزیک لە سوپای پاسداران پشتڕاستی کردەوە کە کچ و زاوای عەلی خامنەیی و نەوەیەکی و هاوسەری یەکێک لە کوڕەکانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵی ڕێبەری ئێران (بەیتی ڕیبەری) لە تاران بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کوژراون.












گەلەری