سەردێڕ:

ئێران ئینتەرناشناڵ: موجتەبا خامنەیی بە رابەری نوێ هەڵبژێردرێت

AM:12:48:04/03/2026

1940 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ دەڵێت، ئەنجومەنی شارەزایانی رابەری، موجتەبا خامنەیی (کوڕی عەلی خامنەیی) وەک رابەری نوێی کۆماری ئیسلامی هەڵبژاردووە.


ماڵپەڕی ئیران ئینتەرناشناڵ دەڵێت، موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەییی بە رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دیارییکراوە.

دەشڵێت، دەستنیشانکردنەکە لەلایەن "ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی" لەژێر فشاری سوپای پاسداراندا بووە.

موجتەبا خامنەیی تەمەنی ٥٦ ساڵە و کوڕی دووەمی رابەری پێشووە، سەرەڕای ئەوەی هیچ پۆستێکی فەرمیی دیاری نییە، بەڵام دەسەڵات و هەژموونێکی یەکجار گەورەی بەسەر سوپای پاسداران و ناوەندە ئایینی و سیاسییەکاندا هەیە.













گەلەری