سەردێڕ:

شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا روویدا

PM:02:23:27/02/2026

992 جار خوێندراوەتەوە

شەڕ لە نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا دروستبوو و وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا ٥٥ سەربازی پاکستانییان کوشتووە وچەند سنورێکی وڵاتەکەیان داگیرکردووە،لە بەرامبەردا، پاکستان کۆنترۆڵکردنی خاڵە سەربازییەکانی رەتکردەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا ٥٥ سەربازی پاکستانییان کوشتووە و دەستیان بەسەر دوو بنکە و ١٩ خاڵی سەربازیدا گرتووە.

دەشڵێت، هێرشەکە وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی پێشتری پاکستان بۆ سەر خاکەکەیان.

لە بەرامبەردا، پاکستان کۆنترۆڵکردنی خاڵە سەربازییەکانی رەتکردەوە و وتی، کە زیانی زۆریان بە سوپای ئەفغانستان گەیاندووە. ئەم پێکدادانانە بووەتە هۆی برینداربوونی چەندین کەسی مەدەنی لە نزیک دەروازەی سنووریی تۆرخام.













گەلەری