PM:12:22:05/03/2026
756 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی دووی هەرێم دراوە و بەزووترین کات خەرجدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، واژۆ لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی دووی هەرێم کراوە و تەنها خەرجکردنی مووچەکە ماوەتەوە و بەزووترین کات پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم.
چاوگێکیش لە دارایی هەرێم وتی، دوای گەیشتی پارەکە خشتەی مووچە
بڵاودەکرێتەوە و لەماوەی سێ بۆ چوار رۆژدا مووچە دابەشدەکرێت.