AM:08:25:05/03/2026
504 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت، بەرپرسێکی باڵای ئێران هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە پەیامی نهێنییان ناردبێت بۆ ئەمریکا، جەختدەکاتەوە کە هێزەکانیان لە ئامادە باشیدان بۆ جەنگێکی درێژخایەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسی تەسنیم لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە وتی، ئێەران هیچ پەیامێکی نهێنی ئاڕاستەی ئێران نەکردووە و نیازی وەڵامدانەوەی پەیامەکانی ئەوانیشی نییە، ئەوانە تەنها دەنگۆن و رەتیدەکەنەوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆیان بۆ جەنگێکی درێژخایەن تۆمارکردووە.
ئەمە دوای ئەوە
دێت، پێشتر پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە وتی، کە
ئێرانییەکان لە رۆژانی رابردوودا پەیامێکی نهێنییان بۆ ئەمریکا ناردووە، بەڵام
وەڵامیان وەرنەگرتووە.
بەیانی رۆژی
شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران
دەستپێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەی ئەو وڵاتە کوژران، دیارترینیشیان عەلی
خامنەیی بوو، ئێران نەوەستا و زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و ژمارەیەک موشەکی
ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و جگە لەوەی چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای
لە وڵاتەکانی تردا کردە ئامانج.