سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:03:08:05/03/2026

508 جار خوێندراوەتەوە

دوای شەش رۆژ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٦٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٣٢ هەزار دینارە.


هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە، لە کاتی شەڕ و قەیرانەکاندا نرخی زێڕ بەزردەبێتەوە چونکە زێڕ بە پەنایەکی سەلامەتی دادەنرێت، لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان نرخی زێر بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

ناسەقامگیری ناوچەیی و ترس لە بوونی شەڕێکی فراوان، هەروەها داخستنی گەرووی هورمز مەترسی بۆ زێڕ درووستکردووە و نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، دامەزراوە گەورەکانی جەی پی مۆرگان و یو بی ئێس پێشبینی دەکەن تا کۆتای ساڵی ٢٠٢٦، یەک ئۆنسە زێڕ بەهاکەی بەرز ببێتەوە بۆ شەش هەزار – حەوت هەزار و ٢٠٠ دۆلار.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٧٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٣٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١٨٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٢٩٤ هەزار دینارە













گەلەری