PM:05:06:01/03/2026
572 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بەئامانجگرتنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی شوێنەواری ترسناك جێدەهێڵێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە تویتێکدا وتی، بۆ دووەمین رۆژ، جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەئامانجگرتنی ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی، تاوانێکە ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامیانداوە.
دەشڵێت، ئەوەش ئەبێتە هۆی زیاتر قوڵبوونەوە و پەرەسەندنی جەنگەکە، کە رەنگە شوێنەواری ترسناک بەجبهێڵێت لە ناوچەکە و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.