سەردێڕ:

عێراق لەسەر هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سەر هەرێم هاتەدەنگ

PM:09:49:28/02/2026

916 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، "ئیدانەی هێرشكردنە سەر ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین" و دەشڵێت، ئامانجی ئەو هێرشانە كێشكردنی عێراقە بۆ ناو ئەو شەڕەی لەناوچەكە هەیە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی سەركۆنەی هێرش بۆ سەر ناوچه جیاجیاکانی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەكات و ئەم جۆره هێرشانه به هەرەشه بۆ سەر ئاسایش و سه قامگیری نیشتمانی دەزانێت.
دەشڵێت، مەبەست لەم هێرشە شەڕانگێزانە، راکێشانی عێراقە بۆ ناو ئەو جەنگەی لە ناوچەکە سەریهەڵداوە، شەڕێک کە سەركۆنەی دەکەن و داوای وەستاندنی دەکەن. 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی، ئەو هێرشانەش بە تەوای رەتدەكەینەوە کە هەندێک لە دەوڵەتانی کەنداوی کردە ئامانج، داوای ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک لە ناوچەکەدا.












گەلەری