سەردێڕ:

ژووری بازرگانیی سلێمانی: سەرجەم کۆگاکان پڕن و هیچ مەترسییەک نییە

PM:07:25:28/02/2026

468 جار خوێندراوەتەوە

ژووری بازرگانیی سلێمانی، دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیان دەدات کە هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستی رۆژانەدا نییە و هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان بەردەستن لە کۆگا و بازاڕ و مارکێتەکاندا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت، بازرگانان بە ئامادەکارییەکی تەواوەوە، بڕێکی زۆر لە کاڵا و خواردەمەنیان هاوردە کردووە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام دابین بکرێت، ئێستا سەرجەم کۆگاکان پڕن لە خواردەمەنی و کاڵای سەرەکی.

دەشڵێت، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە لەوەی هاوردەکردنی کاڵا تەنها پشتی بە دەروازە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبەستووە، بەڵکو لە رێگەی دەروازە و ناوەندەکانی دیکەی عێراقیش وەک مینای ئومقەسر و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەردەوامە، ئەمەش دڵنیایی زیاتر دەدات بۆ بەردەوامی.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جارێکی دیکە دووبارە دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتیان کە هیچ مەترسییەک لەسەر کەمی خواردەمەنی و کاڵاکانی پێویستی لە پارێزگای سلێمانی نییە.













گەلەری