PM:10:26:02/03/2026
900 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە خاوەن مۆلیدەکان دەتوانن لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکەکانیان رێکبکەون (تەنسیق بکەن) بۆ دیاریکردنی کاتی پێکردنی مۆلیدە لەسەر داواکاری ماڵەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر بڕیارێکی نوێی دەرکرد و دەڵێت، خاوەن مۆلیدەکان دەتوانن بەپێی داواکاری دانێشتوانی گەڕەکەکان کار بە مۆلیدەکانیان بکەن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەو مەرجەی لە سەری مانگدا تێچووەکە لە نێوان هەردوولادا یەکلایی بکرێتەوە ئەوا خاوەن مۆلیدەکان دەتوانن لەمڕۆوە کار بە مۆلیدەکانیان بکەن.
بەهۆی مەترسی
ئەمنی ماوەی چەند رۆژێکه دانەغاز لە کێلگەی کۆڕمۆر هەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی
کارەبا راگرتووە و نزیکی سێ هەزار مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.