AM:10:49:25/02/2026
892 جار خوێندراوەتەوە
وڵاتانی ئەوروپا لە دیپۆرتکردەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان بەردەوامن و پەیامنێری ئێن ئاڕتی وتی، لە ئەڵمانیاوە نزیکەی ٤٠ گەنجی کوردیان دیپۆرتی بەغدا کردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕتی وتی، لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیاوە نزیکەی ٤- گەنجی کورد دیپۆرتی بەغدا کراونەتەوە و وتیشی، جیا لەو ٤٠ گەنجە فرۆکەیەکی تر لە نەمسا و سویدەوە پەنابەری کوردی دیپۆرتی بەغدا کردووەتەوە.
ئەوەشە لە کاتێکدایە، لە ساڵی رابردوودا
حکومەتی ئەڵمانیا مۆڵەتی مانەوەی لە زیاتر لە هەشت هەزار کۆچبەری بیانی
سەندووەتەوە و دیپۆرتی وڵاتەکانیانی کردوونەتەوە.